اشعار کردی منصوب به مستوره اردلان

 

گرفتارم به نازی چاوه کانی مه ستی فه تتانت

بریندارم به تیری سینه ﺳﯚزی نێشی موژگانت

 

به زوڵف و په رچه م و ئه گریجه کانت غاره تت کردم

دڵێکم بوو ئه ویشت خسته ناو چاهی زه نه خدانت

 

جه نابا عاشقان ئه مڕۆ هه موو هاتوونه پابۆست

منیش هاتم بفه رموو بمکوژن بمکه ن به قوربانت

 

ته شه ککور واجبه بۆ من ئه گه ر بمرم به زه خمی تۆ

به شه رتێ کفنه که م بدوی به تای زوڵفی په رێشانت

 

له کوشتن گه ردنت ئازاد ده که م گه ر بێیته سه ر قه برم

به رۆژی جومعه بمنێژی له لای جه معی شه هیدانت

 

که سێ تۆ کوشبێتت رۆژی حه شرا زه حمه تی ناده ن

ئه گه وه ک من له ئه م دونیایه سووتا بێ له هیجرانت

 

هه میشه سوجده گاهم خاکی به ر ده رگانه که ی تۆیه

ره قیب رووی ره ش بێ نایێڵێ بگا ده ستم به دامانت

 

له شه رت و هه م وه فاداری خۆتۆ مه شهووری ئافاقی

فیدای شه رت و وه فات بم،چی به سه رهات مه یلی جارانت؟

 

ئه من ئه مڕۆ له مڵکی عاشقی دا نادره ی ده هرم

به ره سمی به نده گی «مه ستوره» واهاتووته  ديوانت

 

بڕۆ شوکرێ که له ده رگای پادشای داوه ر

که شۆڵه ی رۆژی رووی والی ده گاته کۆشک و هه یوانت