دوستان شه‌وی چله‌تان پیر‌وز بیت!
به بو‌نی هاتنه‌وه به‌ری شه‌وی چله شیعریک له ماموستا نالی له‌م بابه‌ته‌و پیشکه‌شتان د‌ه‌که‌م،هیوادارام به دلتان بیت
.
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
که دیده‌م دوور له تۆ بێ‌نووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟
سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی»
له کونجی بێ‌که‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و
